dem: 22.01.2017 23:07 xwendin: 307

دوو دانە دوو دەکاتە چەند؟

 

وەبیرمدێت لە مەکتەبا دەیانپرسی: دوو دانە دوو دەکاتە چەند؟
هەموو تێکڕا دەیاننووسی دەکاتە چوار
کەچی ئەمن لە حسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار
ئەویش تەنها لەبەرئەوەی لای من وابوو،
دوو دانە دوو دەبێتە یەک، نابێتە چوار
لای من وابوو ددان و دوو لێو و زووبان، نابن بە چوار،
دەبن بەزار، بە تێکڕای دەکەن هاوار
لای من وابوو، دوو دەست و دوو لاقی مرۆڤ
نابن بە چوار، لە لاشەیەکدا دێنە کار
لای من وابوو، گەڕەک - خانو، کۆڵان - شەقام، نابن بە چوار،
دەبن بە شار، تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار
لاي من وابوو ئەوين و دڵ - جوانی و پاکی،
نابن بە چوار دەبن بە يار، لە لای دڵدار
ئەو هەمووەی وا دوو بە دوو دەبن بەيەك نابن بە چوار
 ئێجگار زۆرن، بەڵام لە کوێ دێنە ژمار؟
تەنیا ئەوەندە دەزانم، 
ئەگەر لەشم سەد پارچە کەن، 
بمدەنە بەر گولە و رەدبار، 
بچمە سەردار، 
یەک کەلیمەم دێتە سەرزار
کوردستانم وەڵاتێکەو نابێتە چوار، نابێتە چوار...

 
- نادری قازی

Pêveker: قازی

Tevlîker

Dêrsim  Oremar
Dêrsim Oremar

Berfirehî

Nivîsên Dawî

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی
Slider

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی ..

07.04.2017 22:04    Rewşenbir

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه‌ ، به‌ دروستی له‌ پێگه‌ و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌..

Bixwîne
      87
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:  بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی
زمانناسی

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی..

21.02.2017 22:49    Maaf Barzani

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی: بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی حەوت هەشت ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کرد، سەرەتا لە زمانی ئەرەب..

Bixwîne
      1427
ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا
سیاسەت

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی س..

02.02.2017 16:54    Erdelan Goran

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریادا ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما وه‌كو پێویست رۆلی خۆی له‌ سووریا نه‌گێڕا، بۆیه‌ رێگا بۆ چه‌ند وڵاتێك وه‌كو ئێران، توركیا، رووسیا و وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه..

Bixwîne
      115