dem: 23.01.2017 21:32 xwendin: 99

بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مۆخاته‌بی كورد به‌غدا نییه‌

بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مۆخاته‌بی كورد به‌غدا نییه‌
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوانیان بڕیاریانداوه‌ كه‌ كۆمیته‌یه‌ك له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌ به‌شداری نوێنه‌ری مه‌سیحی و توركمانه‌كانی كوردستان دابمه‌زرێنن و بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان بكات روانه‌ی به‌غدا بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ر چه‌ند بڕیارێكی جدی و له‌ جێگای خۆیدایه‌ به‌ڵام نه‌ته‌نیا نابێته‌ هۆكاری خێراتر كردنی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی رێفراندۆم به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆكاری دواخستنی هه‌نگاوه‌كانی كورد بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاونان بۆ پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی. چونكه‌ مێژووی رابردوو و مێژووی نزیكی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ به‌غدا و عێراقییه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تا ئه‌مڕۆ وه‌كو پێویست ئاماده‌ نه‌بوون و ئاماده‌ نابن ئه‌و بابه‌ت و مژارانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كردوونه‌ له‌ كاته‌ ساتی دیاریكراودا جێبه‌جێیان بكه‌ن. پرسی یاسای نه‌وت و غاز، بوودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، پرسی به‌ ته‌وافۆقی ئیداره‌ دانی عێراق و بگره‌ ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقیش نموونه‌ زه‌ق و به‌رچاوی مێژووی نزیكی دانووستانه‌كانی نێوان عێراق و كوردستانن. بۆیه‌ بۆ پرسێكی زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازی وه‌كو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رویشتنی كۆمیته‌یه‌كی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان، هه‌ر چه‌ند بۆ جیهان، ناوچه‌كه‌ و خۆدی عێراقیش ئاماژه‌یه‌كی جدی و هه‌نگاوێكی گرنگی كوردستانی ده‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڵام له‌ لایه‌ن عێراق و ئه‌و هێزه‌ هه‌رێمییانه‌ی كه‌ هه‌گه‌مۆنیای خۆیانیان به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه‌ به‌ هه‌ند وه‌رناگیردرێت و به‌ پاساوی جیاجیا و له‌ پێ ناو به‌رده‌وام كردنی كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌وڵ بۆ به‌ فرۆ دانی كاتی كورد و كوردستانییه‌كان ده‌ده‌ن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ من پێم وا نییه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ پێویسته‌ كورد بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی جێبه‌جێ بكات ناردنی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی بێت بۆ به‌غدا به‌ڵكو پێویسته‌ سه‌ره‌تا كورد و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ نێو خۆیاندا بگه‌نه‌ سازانێكی نیشتمانی بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی. كاتێك لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ رێككه‌وتن ده‌بێت دووه‌م هه‌نگاو جێبه‌جێ بكرێت كه‌ بریتییه‌ له‌ ئاماده‌ كردنی پۆخته‌ و كورته‌ی ئه‌وسیاسه‌ت و هه‌ڵوێستانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا له‌ لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كورد و كوردستانییان په‌یڕه‌و كراون. بۆ نموونه‌  ئه‌نفال كردنی، كیمیا باران كردنی، ته‌عریب كردن ( به‌ عه‌ره‌ب كردن)، گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، سووتاندنی گوند و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، بڕینی بوودجه‌ و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراق كه‌ تاقه‌ گارانتۆری مانه‌وه‌ی عێراقه‌ به‌ یه‌ك پارچه‌یی.
دوای ئاماده‌ كردنی ئه‌م پۆخته‌یه‌ كه‌ ده‌توانین ناوی بنین ده‌كه‌له‌راسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی، پاشكۆیه‌كی دیكه‌ بۆی ئاماده‌ بكرێت كه‌ ئه‌م پاشكۆیه‌یش بریتی ده‌بێت له‌و ماف و ئازاداییانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یاسای نێوده‌وڵه‌تی، یاساكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و جارنامه‌ی مافی مرۆڤدا به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و گه‌لانی جیهان دراون. كه‌ ئه‌مه‌یش ئاماده‌ كرا ده‌بێت له‌ به‌رده‌وامیدا به‌ زه‌قی و به‌ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ ( كه‌ كورد به‌ ملیۆنها به‌ڵگه‌ی له‌ به‌رده‌ستدایه‌) پێشێل كردنی ماف و ئازادییه‌كانی كورد و كوردستانییه‌كان بیسه‌لمێنێت و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵكۆژ كردنی كوردستانییان ( جنیڤ ساید) ئه‌نجام دراون به‌ به‌رفراوانی باسیان لێوه‌ بكرێت. دواتر باسی شه‌ڕی دژی تیرۆر و رێزگرتن له‌ ماف و ئازادییه‌كانی كه‌مینه‌ ئاینی و پێكهاته‌ ئه‌تنیكییه‌كانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ روویان له‌ كوردستان كردووه‌ بكرێت و نموونه‌ جوانه‌ سه‌رده‌مییانه‌كه‌ی كوردستان بخرێته‌ به‌رچاو و رۆژه‌ڤی جیهان. ئه‌وجا كورد له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمیته‌ كوردستانییه‌كه‌ی بنێرێته‌ به‌غدا پێویسته‌ سه‌ره‌تا روانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بكات و ئه‌م به‌ڵگه‌ و راپۆرتانه‌ی ئاماده‌ی كردوونه‌ پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات و بیانخاته‌ رۆژه‌ڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌. هه‌نگاوی دوایی ده‌بێت ئه‌و كۆمیته‌ كوردستانییه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی و پاكتاوی ره‌گه‌زی و كۆمه‌ڵكۆژی و پێشێل كردنی ماف و ئازادییه‌كانن پێشكه‌شی دیوانی دادوه‌ری جیهانی ( لاهه‌ی) بكات. له‌ دوای لاهه‌ی پێویسته‌ كۆمیته‌ كوردستانییه‌كه‌ سه‌ردانی دیوانی دادوه‌ری ئه‌ورووپا و دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بكات و ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێشكه‌ش بكات. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ كۆمیته‌كه‌ سه‌ردانی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و كۆنسه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایش بكات و هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌ و راپۆرتانه‌ی راده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دیوانی دادوه‌ری جیهانی، دیوانی دادوه‌ری ئه‌ورووپا، دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و كۆنسه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی ئه‌ورووپای كردوونه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایشیان بكات.
كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌ رێكوپێكی و له‌ كاته‌ ساتی پێویستدا جێبه‌جێ كران، پێویسته‌ وڵات یا وڵاتانی گارانتۆر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدۆزرێنه‌وه‌. وڵات یا وڵاتانی گارانتۆر ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌ پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ داگیركه‌ره‌كاندا وه‌كو وڵاتی میانجیگه‌ر یا وڵاتی سێیه‌م ئاماده‌ ده‌به‌ن و كارئاسانی بۆ له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و خێراتر كردنی پڕۆسه‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتوو بوونی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
كاتێك وڵات یا چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ گارانتۆر،( كه‌ من پێم وایه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ كورد شانسی زۆره‌ و حاڵی حازر ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌ وڵاتانی جیهانی دان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نن و پشتگیری لێوه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی زۆر گرنگ و مێژووییه‌ بۆ كوردستانییان، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌بێ به‌ فرۆدانی كات سوودی لێ وه‌ربگرن.) ئه‌و كاته‌ كورد زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت یه‌كه‌مین و دوایین قسه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ داگیركه‌ره‌كه‌دا بكه‌ن و پێ بڵێن " له‌ مێژووی سه‌د ساڵی پێكه‌وه‌ بوونمان بێجگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌نفال، كیمیاباران، گۆڕینی دیموگرافی، نكۆڵی كردن له‌ ماف و ئازادییه‌كانم و سه‌پاندنی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی له‌ به‌رامبه‌ر من تۆ هیچ شتێكی دیكه‌ت نه‌كرد و ئه‌و ده‌ستووره‌ی ده‌بوایا جێبه‌جێكردنی تاقه‌ گارانتۆری یه‌كپارچه‌یی عێراق بووایا جێبه‌جێت نه‌كرد، سه‌ربای هه‌مووی ئه‌مانه‌یش دواجار تیرۆر و تیرۆریستانت هاندا شه‌ڕی من بكه‌ن و بوودجه‌ و مووچه‌ی منت بڕی بۆیه‌ چی دیكه‌ توانا و تاقه‌تی پێكه‌وه‌ بوونمان نه‌ماوه‌ تۆ به‌ خێر و من به‌ سه‌لامه‌ت.
ئه‌مه‌ رێبازه‌ پراكتیكی یا كردارییه‌كه‌ی هه‌وڵدان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌، كاتێك سه‌یری پڕۆسه‌ یاساییه‌كه‌ی ئه‌م پرسه‌یش بكه‌ین ئه‌وا بابه‌ته‌كه‌ زۆرتر بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ و بۆمان ده‌سه‌لمێنێت كه‌ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مۆخاته‌بی كورد به‌غدا یا وڵاتانی هه‌رێمی نین به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و وڵاتانی رۆژئاوایین چونكه‌ یه‌كه‌م: كوردستان له‌ لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه‌ ( داگیركه‌رانه‌وه‌) پارچه‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵكو له‌ لایه‌ن دوو زلهێزی ئه‌و كاته‌ی رۆژئاوایه‌وه‌ له‌ نێوان وڵاته‌ داگیركه‌ره‌كاندا پارچه‌ كراوه‌. دووه‌م: ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه‌ بوونه‌ هۆكاری پارچه‌ كردنی كوردستان و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و حكومی داگیركه‌ران به‌سه‌ر كوردستاندا كاتیان به‌سه‌ر چوو و مه‌شرووعییه‌ت و ره‌وایه‌تی یاسایی و سیاسییان نه‌ما. سێیه‌م: كوردستان به‌ زۆر و به‌بێ ویست و ئیراده‌ی كوردستانییان پارچه‌ كراوه‌. چواره‌م: له‌ كاتی ئیمزا كردنی په‌یمانه‌كانی پارچه‌ كردنی كوردستان و سه‌پاندنی حكومی داگیركه‌ری به‌سه‌ر كوردستاندا هیچ نوێنه‌رێكی كورد یا پێكهاته‌یه‌كی كوردستانی ئاماده‌ نه‌بووه‌ و پرسیاری پێ نه‌كراوه‌. پێنجه‌م: كوردستان نه‌ به‌ پێ یاسا و ریسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌ژوه‌ندی سیاسی و ئابووری دابه‌ش كراوه‌. شه‌شه‌م: كورد و كوردستانییان به‌ گوێره‌ی جارنامه‌ی مافی گه‌لان كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌جمه‌عی میله‌ل ( ناوی پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان) تاقه‌ نه‌ته‌وه‌ی بێ سه‌روه‌رییه‌ كه‌ ماف و ئازادییه‌كانی پێشێل كراون. حه‌فته‌م: ئه‌وه‌ی كورد داوای ده‌كات ماف و ئازادای خۆیه‌تی و وڵاتێك پارچه‌ ناكات و له‌ هیچ وڵاتێكیش جیا نابێته‌وه‌ به‌ڵكو كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌هێنێت و كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی پێشێل كردنی ماف و ئازادییه‌كانی له‌ لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ ده‌هێنێت.
ئه‌رده‌لان گۆران ( هه‌ورامی)

Tevlîker

Erdelan Goran
Erdelan Goran

Berfirehî

Nivîsên Dawî

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی
Slider

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی ..

07.04.2017 22:04    Rewşenbir

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه‌ ، به‌ دروستی له‌ پێگه‌ و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌..

Bixwîne
      88
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:  بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی
زمانناسی

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی..

21.02.2017 22:49    Maaf Barzani

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی: بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی حەوت هەشت ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کرد، سەرەتا لە زمانی ئەرەب..

Bixwîne
      1428
ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا
سیاسەت

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی س..

02.02.2017 16:54    Erdelan Goran

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریادا ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما وه‌كو پێویست رۆلی خۆی له‌ سووریا نه‌گێڕا، بۆیه‌ رێگا بۆ چه‌ند وڵاتێك وه‌كو ئێران، توركیا، رووسیا و وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه..

Bixwîne
      116