dem: 27.01.2017 10:56 xwendin: 255

حه‌شدی شه‌عبی بۆ كوردستان له‌ داعش خراپتره‌

حه‌شدی شه‌عبی بۆ كوردستان له‌ داعش خراپتره‌
هه‌ر چه‌ند پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن، مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندن، ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ نێو ئه‌م هێزه‌دا به‌جێكراون، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م هێزه‌ ده‌كان هه‌موویان گۆماناوی و جێگای تێڕامانن، به‌ڵام بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت حه‌شدی شه‌عبی ( كه‌ من ناوی داعشی شێعه‌ی لێ ده‌نم) بووه‌ته‌ وه‌كو ئه‌مری واقێع له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی عێراقدا. ئه‌م هێزه‌ ملیشیا تۆندڕه‌وه‌ رادیكاڵه‌ ده‌ستكرد و دروستكراوی مالیكی و ئێرانه‌. له‌ بنه‌ڕه‌تدا كاتێًك كه‌ سوپای عێراق له‌ به‌رامبه‌ر داعش نه‌یتوانی خۆڕأگری بكات و داڕما، ئێران و مالیكیش بۆ تووڵه‌ كردنه‌وه‌ له‌ سۆننه‌كانی عێراق گفتوگۆی دامه‌زراندنی هێزێكی چه‌كداری توندڕه‌وی شێعه‌یان ده‌ستپێكرد. مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندنی هێزێكی تۆندڕه‌وی شێعه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ترساندنی داعش و ئه‌و وڵاته‌ سوننانه‌ بوو كه‌ له‌ پشته‌وه‌ی داعش بوون و پشتگیری داعشیان ده‌كرد و هه‌م ئاماده‌ كردنی كارتێكی سه‌ربازی مه‌ترسیداربوو له‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بتوانێت به‌سیج و سوپای پاسداران و ئه‌و ملیشیایانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتانی وه‌كو ئه‌فغانستان و وڵاتانی دیكه‌ پشتگیری لێده‌كردن، ئۆرگانیزه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له‌ عێراق سوودیان لێوه‌ربگرێت و هه‌م له‌ فه‌له‌ستین، لوبنان، سووریا، یه‌مه‌ن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌. ئێران و نووری مالیكی و باڵێك له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی شێعه‌ كه‌ ئیمانیان به‌ پێكه‌وه‌ ژیانی كه‌مایه‌تییه‌ ئاینی و ئه‌تنیكییه‌كان نییه‌ ویستیان به‌ دامه‌زراندنی داعشی شێعه‌، ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریته‌ی شێعه‌ به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنن و تێگه‌ی ئه‌هلی به‌یت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌هلی به‌یت له‌ عێراق په‌ره‌ پێ بده‌ن. بێجگه‌ له‌مانه‌یش له‌ رووی ستراتیژیكییه‌وه‌ ئێران پێ وابوو كه‌ به‌ دامه‌زراندنی ئه‌م هێزه‌ له‌مه‌و به‌دواوه‌ ده‌توانێت له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كۆنژۆكتۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست نادات سوپا و به‌سیجی خۆی روانه‌ بكات، له‌ رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ هه‌بوونی خۆی بیسه‌لمێنێت، به‌ تایبه‌تی له‌ چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌سه‌ر كریدۆری هیلالی شێعه‌ن.
به‌جیا له‌ هه‌موو ئه‌م ئارمانج و مه‌به‌ستانه‌ی كه‌ له‌ پشته‌وه‌ی دامه‌زراندنی داعشی شێعه‌ن، ئه‌مڕۆ ئه‌م هێزه‌ رادیكاڵه‌ تۆندڕه‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی عێراقدا له‌ رووی مادییه‌ت و ئیمكانیاته‌وه‌ زۆر پێشكه‌وتووتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتره‌ له‌ سوپای عێراق و كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی سیاسی له‌ ناوچه‌ شێعه‌نشین و سوننه‌ نشینه‌كانی عێراق هه‌یه‌. به‌سیجی ئێران چۆن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئێراندا بووه‌ته‌ ده‌زگای سه‌ركوت كردن و له‌ناوبردنی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ی وه‌كو سیسته‌م و ئایدئۆلۆژیای ئێران بیر ناكه‌نه‌وه‌ و سه‌ركرده‌كانی ئێران به‌ نوێنه‌ری خوا نازانن، ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبیش له‌ عێراقدا هه‌مان رۆلی پێ سپێردراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دژی داعش، حه‌شدی شه‌عبی هاوكات له‌گه‌ڵ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ سوننه‌كان، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رۆله‌ له‌ پێشا ده‌ستنیشانكراوه‌ی خۆی بكات.
بۆ من گرنگ نییه‌ كه‌ سوننه‌ و شێعه‌ له‌ عێراق چۆن رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ و چۆن تۆڵه‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هه‌لگیرساندنی شه‌ڕی ئاینی بژارده‌ی ئه‌وان بۆ خۆیان بوو و په‌یوه‌ندی به‌ كورد و كوردستانه‌وه‌ نییه‌. ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو كارتێكی گوشار له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ دژی كورد و كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌زموونی هه‌ڵوێستی سیاسی و سه‌ربازی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ هه‌ر كات كورد له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كاندا تووشی كێشه‌ بووه‌ و كورد ملی بۆ ویست و داواكارییه‌ شۆڤه‌نییه‌كانی عێراقییه‌كان شۆڕ نه‌كردووه‌، ئێران كارته‌كانی گوشاری له‌دژی كوردو كوردستان به‌كار هێناوه‌. بۆ نموونه‌ تۆپباران كردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان به‌ پاساوی هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ و په‌ژاكه‌وه‌. ساڵی 2012 هه‌ڵمه‌تێكی چڕ و پڕی تۆپباران ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ست پێكرا و میدیای ئێران و ئێرانییه‌كان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ په‌كه‌كه‌ و په‌ژاك له‌سه‌ر سنوورن و بۆ ئێمه‌ مه‌ترسین، به‌ڵام له‌ بنه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ و په‌ژاكیان ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ تۆپباران ده‌كه‌ن دوور بخه‌نه‌وه‌ چونكه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وان تۆپباران كردنی په‌كه‌كه‌ و په‌ژاك نییه‌ به‌ڵكو گوشار خستنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌ داواكارییه‌كانی مالیكیدا بنێت.
ئێستایش كه‌ بارودۆخه‌كه‌ گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و كورد و كوردستانییان خۆیان بۆ پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ ده‌كه‌ن، بێگۆمان رووبه‌رووی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران و شۆڤه‌نییه‌كانی عێراق ده‌بنه‌وه‌. یه‌ك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی كوردستان ده‌بێته‌وه‌ چه‌كداره‌ ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبین، چونكه‌ راسته‌وخۆ سه‌ربه‌ ئێرانن و هیچ جۆره‌ پیوانێكی ئه‌خلاقی، سه‌ربازی، سیاسی و ئاینییان لا نییه‌.
وا بزانم ئه‌مه‌ چواره‌مین جاره‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراقدا ئه‌و چه‌كداره‌ رادیكاڵانه‌، تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر جار یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی حه‌شدی شه‌عبی نییه‌ به‌ڵكو گرووپێكی نێو حه‌شدی شه‌عبین ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن. نا هیچ وا نییه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڵویست، ویست و ئه‌مری ئێرانه‌ و حه‌شدی شه‌عبیش جێبه‌جێ ده‌كات. هه‌ر چه‌ند داعش له‌ عێراق لاوازتر بكرێت ئه‌وا گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كورد، كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ زیاتر ده‌بن و بگره‌ دوای شه‌ڕی داعشیش ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێزی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئارادایه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ عه‌ره‌فه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، چونكه‌ هه‌م ئێران و هه‌م شۆڤه‌نییه‌كانی عێراق به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن.
بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ داهاتوودا رووبه‌رووی ئه‌و شه‌ڕه‌ و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ نه‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ و هه‌ر ئێستا هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كریارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رپه‌ره‌شته‌ هه‌رێمییه‌كانی ئه‌و هێزه‌ نیشان بدات. ئێستا ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها ره‌وشی سیاسی وسه‌ربازی عێراق به‌ جۆره‌یه‌كه‌ كه‌ كورد زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ له‌ داهاتوودا رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌ له‌ ناو ببات. كورد حاڵی حازر كارتی گوشاری زۆری له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ده‌توانێت هه‌م له‌ به‌رامبه‌ر ئێران و هه‌م له‌ به‌رامبه‌ر عێراق به‌كاریان بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ گژ كورددا نه‌ده‌ن، ده‌رفه‌ت و دۆخی سیاسی و سه‌ربازی ئێستای ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و هی كوردستان و عێراقیش به‌تایبه‌تی ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ كورد، چونكه‌ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، سوپای عێراقیش ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر كورد و ئه‌و كاته‌ كورد ده‌بێت رووبه‌رووی دوو هێزی چه‌كدار ببێته‌وه‌ كه‌ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبین، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ داهاتوودا رووبه‌رووی ئه‌م هێزانه‌ نه‌بێته‌وه‌، ئێستا ئیمكان و ده‌رفه‌تی زۆر باش و كاریگه‌ر له‌ ژێر ده‌ستی كورددان و كورد پێویسته‌ بیانقۆزێته‌وه‌. دوای نه‌مانی داعش هاوسه‌نگی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌و كاته‌ كورد خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ ده‌كات به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كورد و كوردستانییان له‌ ناو ببه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌گژ كورددا ده‌درێن، حاڵی حازر كورد زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ یه‌كجاری له‌ ناو ببات بۆیه‌ پێویسته‌ كورد له‌و باره‌وه‌ هه‌نگاو بنێت چونكه‌ به‌یانی زۆر دره‌نگ ده‌بێت.
ئه‌رده‌لان گۆران

 

Tevlîker

Erdelan Goran
Erdelan Goran

Berfirehî

Nivîsên Dawî

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی
Slider

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی ..

07.04.2017 22:04    Rewşenbir

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه‌ ، به‌ دروستی له‌ پێگه‌ و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌..

Bixwîne
      87
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:  بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی
زمانناسی

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی..

21.02.2017 22:49    Maaf Barzani

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی: بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی حەوت هەشت ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کرد، سەرەتا لە زمانی ئەرەب..

Bixwîne
      1428
ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا
سیاسەت

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی س..

02.02.2017 16:54    Erdelan Goran

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریادا ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما وه‌كو پێویست رۆلی خۆی له‌ سووریا نه‌گێڕا، بۆیه‌ رێگا بۆ چه‌ند وڵاتێك وه‌كو ئێران، توركیا، رووسیا و وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه..

Bixwîne
      115