dem: 21.02.2017 22:49 xwendin: 1427

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:  بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:

بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی حەوت هەشت ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کرد، سەرەتا لە زمانی ئەرەبییەوە وردە وردە شۆڕ دەبوومەوە نێو فەرهەنگ و کولتووری ئەرەبییەوە، 
ڕۆژێک داپیریم (دایکی باوکم) زۆر سەیری منی کرد و بێ دەنگ بوو، چەندین جار وام بینی، ئافرەتێکی زۆر ڕووخۆش و رووحسوک بوو، لە چاوەکانی و لە سیمای دا نەخشێکی پڕ لە دلۆڤانی و میهرەبانی خویا دەبوو، هێندە ئازیز و خۆشەویست بوو لەلای خەلک هەموو کەس بەناوی (دایێ) بانگی دەکرد، تەنانەت ئەو کەسانەی بۆ جارێکیش بە دیداری شاد دەبوون لەگەڵیاندا قسەخۆش و شیرین لەب بوو، هەمیشە کەیفخۆش و زەردەخەنەی لە سەر ڕوو بوو. 
ڕۆژێک لە قوتابخانه گەڕامەوە، زۆر بە نەرمی بانگی کردم، ووتی: بەرخێ من وەرە  دانیشە ئێرە. منیش چاوم لە چاوەکانی نا و بێ ترووسکاندن هەستم کرد تشتێکم پێدەڵێ زۆر جیا لە هەموو ئەو قسە و شتانەی پێی ووتومە.
- بەڵێ دایێ.
 وتی: ئەوە چییە دەخوێنی و دەخوێنییەوە؟ هیچی لێ تێ دەگەی؟
 منیش وتم نا.
 وتی منیش تێناگەم.
پاشان زۆر لە سەرەخۆ وتی: بەرخێ من بڕۆ سەندوقی باوک و باپیرت هەڵدەوە بە دەیان دیوانی شیعری تێدایە و هەموویان بە زمانی کوردیین لە دیوانی (ئەحمەدی خانی)یەوە دەست پێبکەو دیوانی جزیری و مەحوی و نالی و فەقیێ تەیرانیشی تێدا هەن، بەرخێ من ئەوانە بخوێنە و بخوێنەوە با زمان و فەرهەنگی خۆت بزانی و فێرببیت و لە بیر نەکەی. وتم باشە دایێ.
ئیتر لەو کاتەوە دەستم لە کتێبی ئەرەبی هەڵگرت و دەستم هاوێشتە دیوانی خانی و شیعری کلاسیکی کوردی، لە وانەوە فێربووم زمان چییە و فەرهەنگ چییەو زمان چ ڕۆڵێک لە بوون و ناسنامەی نەتەوەدا دەگێڕێت.
گەورەترین مامۆستای ژیانی من داپیرمە، بۆیە تاکو ئێستاش هەر لە نێو زمان و شیعردام، ئەمەم لە دەرسخانەی دایێ وە زانی و فێربووم.

زمان ناسنامەی نەتەوەیە، ڕۆحی نەتەوەیە؛ بوون و مانەوەی نەتەوە جیاوازەکان پەیوەستە بە بوونی زمان، نەتەوە لەناو زماندا جیاوازبوونی خۆی دەژیێت. ئێمەی کورد لە بۆشایی نەبوونی دەوڵەتدا لە ڕێی زمانەوە ماوینەتەوەو ناسنامەی نەتەوەییمان پارێزراوبووە، بۆیە پێویستە دەست بە زمانی دایکەوە بگرین و خزمەتی پێبکەین.
پیرۆزبێت ڕۆژی زمانی دایک.

Tevlîker

Maaf Barzani
Maaf Barzani

Berfirehî

Nivîsên Dawî

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی
Slider

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی ..

07.04.2017 22:04    Rewşenbir

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه‌ ، به‌ دروستی له‌ پێگه‌ و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌..

Bixwîne
      87
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:  بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی
زمانناسی

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی..

21.02.2017 22:49    Maaf Barzani

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی: بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی حەوت هەشت ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کرد، سەرەتا لە زمانی ئەرەب..

Bixwîne
      1427
ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا
سیاسەت

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی س..

02.02.2017 16:54    Erdelan Goran

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریادا ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما وه‌كو پێویست رۆلی خۆی له‌ سووریا نه‌گێڕا، بۆیه‌ رێگا بۆ چه‌ند وڵاتێك وه‌كو ئێران، توركیا، رووسیا و وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه..

Bixwîne
      115