dem: 07.04.2017 22:04 xwendin: 87

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌

نه‌زهه‌ت حالی

جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه‌ ، به‌ دروستی له‌ پێگه‌ و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌لی كوردستان و دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا تێنه‌گه‌یشتوون ، بەردەوام خۆیان و گه‌له‌كه‌یان به‌ كه‌م ده‌زانن و وا ده‌زانن كه‌ كورد مافی خاوەنداریەتی ده‌وڵه‌ت و سەربەخۆیی نیه‌ ، ڕه‌نگه‌ هۆكاری مێژوویی بەتایبەتی هۆکاری سایکۆلۆژی و باوەربەخۆنەبوون له‌ ئه‌نجامی ماوه‌یه‌كی زۆری ژێرده‌ستی، ئه‌و هزره‌ی لای هه‌ندێک تاکی کورد دروست كردبێت و ڕه‌گی قوڵی داكوتابێت.

 سەرەرای ئەوەش ڕاگه‌یاندنی بێئەزمونیش کاریگەری سایکۆلۆژی خۆی بەجێهێشتوە . هه‌روه‌ها ڕق و كینه‌ی كۆنی ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش هێشتا دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون نه‌ك له‌ دڵ و دەروون نه‌سراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو زۆر به‌ ئاشكرا له‌ گوفتار و كردار و نوسینه‌كان به‌دیارده‌كه‌ون.

جگه‌ له‌وانه‌ش پێمان نه‌كراوه‌ به‌ دروستی له‌و ڕاستییه‌ تێ بگه‌ین كه‌ مافی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ڵام تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دەبیت هەم خواستی زۆرینەی گەل وهه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی كوردستانی و پارته‌ سیاسییه‌كانیش بێت، واته‌ دروست كردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، مافی ته‌نیا كه‌س و لایه‌نێکی سیاسی نیه‌ به‌ڵكو مافی هەموو گه‌لی كوردستانه‌، به‌ڵام له‌ ئاست خواستدا و لەڕوانگەی هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی كردن و تێكۆشان و جێبه‌جێ كردنی ئەرک ، بێگومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو تاك و لایه‌نه‌كان وه‌كو یه‌ك هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن و هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن زیاتر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌رشانیان و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت درێغی ناكه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هەندێک کەسیش بەحوكمی تێکۆشان و خه‌باتیان، قوربانیدانیان دەنرخێنن و كاری زیاتری بۆ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك كه‌سایه‌تیش له‌به‌ر پێگه‌و كه‌سایه‌تیان كاریگه‌ری زۆرتریان هه‌یه‌ و كاری زیاتریان پێ ده‌كرێت، به‌رپرسانی سیاسی هه‌رێم له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ن كه‌ ده‌بێت زیاتر له‌هه‌مووان هه‌ست به‌ به‌رپرسارێتی بكه‌ن ، له‌ سه‌روی هه‌موانیشه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی وه‌كو ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانی باشوور ئه‌ركی سه‌رشانی له‌هه‌موان زۆرتر و قورستره‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی و به‌شداری گشت كوردستانیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌ بگاته‌ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی هه‌میشه‌یی.

Nivîsên Dawî

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی
Slider

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی ..

07.04.2017 22:04    Rewşenbir

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه‌ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌ و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ نه‌زهه‌ت حالی جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه‌ ، به‌ دروستی له‌ پێگه‌ و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌..

Bixwîne
      87
ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی:  بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی
زمانناسی

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی..

21.02.2017 22:49    Maaf Barzani

ڕۆژی زمانی دایک، ڕۆژی زمانی زگماکی: بفەر دەزانم  لە ڕۆژی زمانی دایک دا کورتە باسێک لە ژیانی خۆمەوە بگێرمەوە کە هاوپەیوەندە بە زمانی دایکەوە: کاتێ مناڵ بووم زۆر ئارەزووم دەکرد پەرتووک و نووسراوەکان دە دەست وەردەم، بەتایبەت  کتێبی ئەرەبی (عەرەبی) لە تەمەنی حەوت هەشت ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کرد، سەرەتا لە زمانی ئەرەب..

Bixwîne
      1428
ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا
سیاسەت

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی س..

02.02.2017 16:54    Erdelan Goran

ئه‌مریكا، كورد و داهاتووی سووریا له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریادا ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما وه‌كو پێویست رۆلی خۆی له‌ سووریا نه‌گێڕا، بۆیه‌ رێگا بۆ چه‌ند وڵاتێك وه‌كو ئێران، توركیا، رووسیا و وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه..

Bixwîne
      115